سەڕێژبوونی پۆندی کاریتان

سەڕێژبوونی پۆندی کاریتان

سەڕێژبوونی پۆندی کاریتان

بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینە چڕەی کە ڕووی لە ناوچە کردووە، پۆندی کاریتان، کە پڕۆژەیەکی ستراتیژییە بۆ گلدانەوەی ئاو لە سنووری پارێزگای هەولێر، گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی و سەڕێژ بوو.

ئەم پۆندە توانای گلدانەوەی بڕێکی زۆر لە ئاوی بارانی هەیە و ئاوی ژێرزەوی ناوچەکە دەبوژێنێتەوە، جگە لەوەی سەڕێژبوونی ئەو پۆندە سوودێکی زۆری دەبێت بۆ جووتیارانی ناوچەکە و سەرچاوەیەکی گرنگی ئاو بۆ ئاودێری و ئاژەڵداری دابین دەکات و سیمایەکی جوانی گەشتیاریش بە ناوچەکە دەبەخشێت.

جێی باسە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پلانی بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی، چەندین پۆندی هاوشێوەی لە دەوروبەری هەولێر دروست کردووە کە بەشێکی زۆریان لە ئێستادا گەیشتوونەتە قۆناغی سه‌ڕێژبوون.