لەگەڵ دەستپێکردنی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەخوڕەی ناوچەکەی بە گشتی گرتۆتەوە

لەگەڵ دەستپێکردنی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەخوڕەی ناوچەکەی بە گشتی گرتۆتەوە

لەگەڵ دەستپێکردنی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەخوڕەی ناوچەکەی بە گشتی گرتۆتەوە، تیمەکانی شارەوانی و خزمەتگوزاریی لە سنووری پارێزگای هەولێر، دەستیانکرد بە ڕاماڵینی ئاو و خاوێنکردنەوەی سەرجەم مەنهۆڵ و چەپەرەکانی وەرگرتنی ئاوی باران لە کۆڵان و شەقامە سەرەکەکانی (عەنکاوە، شاوێس، کەسنەزان، باسرمە، و هەریر)، ئەم هەوڵانە لە چوارچێوەی پلانی پارێزگای هەولێر دایە بۆ پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتییان و ڕێگریکردن لە هەر ئاستەنگێکی هاتووچۆ کە بەهۆی بارانە بەخوڕەکانەوە دروست دەبێت بۆ ئەومەبەستەش تیمەکان بە شێوەی 24 کاتژمێری لە ئامادەباشیدان بۆ چارەسەرکردنی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو.