هەولێر .. لە ماڵی نازەنین حەیدەری یادو وەفای گیو موکریانی کرایەوە
هەولێر ..
لە ماڵی نازەنین حەیدەری یادو وەفای گیو موکریانی کرایەوە
ئێوارەی ئەمرۆ رێکەوتی 5.4.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆشنبیرو رۆژنامەنوس و کەسایەتی لە ماڵی نازەنین حەیدەری، بەشداری لە دانیشتنی یادو وەفای کەسایەتی رۆشنبیرو زمانناسی دیاری کورد گیو موکریانی کرد.
لەو دانیشتنەدا ژمارەیەک پسپۆرو شارەزا کە پێکهاتبوون لە دکتۆرە کوردستان موکریانی، مامۆستا عەبدوڵلا زەنگەنە، دکتۆر فەیسەل بڵباس و دکتۆر محەمەد خدر مولود، باسیان لە ویستگەی ژیان و کاری مامۆستا گیو موکریانی کرد، بەتایبەتی لە بوارەکانی فەرهەنگناسی و زمانەوانی و رۆژنامەنووسی و چاپخانە .