پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییان
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی (سەری ساڵی ئێزیدییان - چوارشەمبا سۆر)، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کوردی ئێزیدی لە هەرێمی کوردستان، عێراق و تەواوی جیهان بە گشتی، و خوشک و برا ئێزیدییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بەتایبەتی دەکەین.
لەم بۆنە پیرۆزەدا، دووپاتی دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان بە گشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی، وەک هەمیشە بە لانکەی ئارامی، سەقامگیری و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان تەواوی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان دەمێنێتەوە. ئێمە شانازی بەو مێژووە دەوڵەمەندەی تەبایی و برایەتییەوە دەکەین کە هەمیشە خەسڵەتی دیاری شاری هەولێر بووە و دەبێت.
هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و کۆتاییهاتن بە هەموو مەینەتییەکان، و هەمووان لەژێر سایەی ئاشتی و تەباییدا شاد و بەختەوەر بن.
دووبارە جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە شادی و بەختەوەریدا بن.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2026.4.15