هەولێر بەرامبەر قاسم سەرکەوتنێکی تر تۆمار دەکات
هەولێر بەرامبەر قاسم سەرکەوتنێکی تر تۆمار دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2026.4.18، لە نێو کەشێکی وەرزشی پڕ جۆش و خرۆشدا و لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فەڕەنسۆ هەریری، یانەی هەولێر لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق میوانداری یانەی قاسمی کرد.
یارییەکە بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی2ی پارتی، لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی کارگێڕی و حکومی و هەوادارێکی زۆری وەرزشی بەڕێوەچوو.
یاریزانانی یانەی هەولێر ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد و توانییان بە ئەنجامی (2-0) گۆڵ سەرکەوتن بەسەر میوانەکەیاندا بەدەستبهێنن.
لە کۆتایی یارییەکەدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای دەستخۆشی لە یاریزانان و ستافی تەکنیکی، پیرۆزبایی ئاراستەی یانەی هەولێر و سەرجەم هاندەرانی یانەکە کرد بۆ ئەم سەرکەوتنە، و هیوای خواست ئەم ئەنجامە ببێتە هاندەرێک بۆ بەردەوامبوونی یانەکە لەسەر رێڕەوی سەرکەوتنەکان و بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە لە یارییەکانی داهاتوودا.