هەولێر... گۆڤارێكی تایبەت بە شیعر ناسێنرا

هەولێر... گۆڤارێكی تایبەت بە شیعر ناسێنرا

هەولێر...
گۆڤارێكی تایبەت بە شیعر ناسێنرا

ئێوارەی یەکشەممە 2026.4.19، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و کۆمەڵێک لە نووسەران، ڕۆشنبیران و کەسایەتییە ئەدیبەکانی شارەکە، لەمەراسیمێكدا گۆڤاری ژوانی شیعر ناسێنرا، كە گۆڤارێكی وەرزی تایبەتە بە شیعر و شیعری كلاسیك و وەڕگێردراو و دیدار و ڕەخنەیی ئەدەبی.

مەراسیمەكە کە لە ماڵی "نازەنین حەیدەری" لە هەولێری پایتەخت سازکرا، تێیدا تیشک خرایە سەر بیرۆکەی دەرکردنی گۆڤارەكە و بە بایەخەوە باس لە ڕۆڵی سەرنووسەر و نووسەرانی گۆڤارەكە كرا بۆ خزمەتکردنی وشە و ئەدەبی کوردی.

لە پەراوێزی مەراسیمەكەدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای بەرز نرخاندنی ئەم جۆرە چالاکییە کولتوورییانە، دەستخۆشیی لە سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانی کرد و ئاماژەی بەوەدا حکومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشت و پشتیوانی ئەو هەوڵانەیە کە خزمەت بە شوناسی نەتەوەیی و پاراستنی فەرهەنگی کوردی دەکەن.