پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە سەرۆکی ژووری بازرگانی دەکات و دەستخۆشی لە کارەکانیان دەکات
پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە سەرۆکی ژووری بازرگانی دەکات و دەستخۆشی لە کارەکانیان دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 2026.4.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا، هەردوولا گفتوگۆیان دەربارەی دواین پەرەسەندنەکانی دۆخی ئابووری و بازرگانی لە هەولێری پایتەخت کرد و جەخت لەسەر گرنگیی هەماهەنگی بەردەوام و پاراستنی مافی بازرگانان و خاوەنکاران، بە ئامانجی ڕەخساندنی زەمینەیەکی گونجاو بۆ گەشەپێدانی زیاتری کەرتی بازرگانی لە ناوچەکەدا کرایەوە.
لای خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە ڕۆڵ و کاریگەرییە ئەرێنییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر کرد لە بوژاندنەوەی بازاڕدا و هەروەها دووپاتی کردەوە کە پارێزگای هەولێر وەک هەمیشە پاڵپشت و هاوکار دەبێت بۆ سەرخستنی پڕۆژەکان و ئاسانکاری بۆ کاروباری بازرگانان.