هەولێر.. بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی ڕێزلێنان پێشکەش بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کرا
هەولێر..
بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی ڕێزلێنان پێشکەش بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کرا
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026.4.26، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆشنبیران، نووسەران و ڕۆژنامەنووسان، کتێبخانەی حەیدەری مەراسیمێکی تایبەتی بەبۆنەی ( 128 )ەمین ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی ڕێکخست.
لە مەراسیمەکەدا، وەک وەفایەک بۆ ئەرک و ماندووبوونیان، خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کرا.
پارێزگاری هەولێر وێڕای دەستخۆشی لە دەسپێشخەریی کتێبخانەی ناوبراو، پیرۆزبایی لە کەناڵەکان کرد و جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی میدیا لە پێشخستنی ئاستی هۆشیاریی کۆمەڵگە و پاراستنی بەهاکانی کردەوە.