هەولێر .. بە نزیکەی ( 400 ملیۆن دینار ) پڕۆژەیەکی دیكەی خزمەتگوزاریی بۆ نەخۆشخانەی ڕۆژئاوا تەواو کرا

هەولێر .. بە نزیکەی ( 400 ملیۆن دینار ) پڕۆژەیەکی دیكەی خزمەتگوزاریی بۆ نەخۆشخانەی ڕۆژئاوا تەواو کرا

هەولێر ..
بە نزیکەی ( 400 ملیۆن دینار ) پڕۆژەیەکی دیكەی خزمەتگوزاریی بۆ نەخۆشخانەی ڕۆژئاوا تەواو کرا

لەسەر ڕاسپاردەی پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی پارێزگا بۆ پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی و دابینکردنی کەشێکی گونجاو و شارستانی بۆ ئەو هاوڵاتیانەی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکان دەکەن، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستی بۆ نەخۆشخانەی ڕۆژئاوا لە شاری هەولێر بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرا و خرایە خزمەت هاوڵاتیان و سەردانیکەرانی نەخۆشخانەکە.

پڕۆژەکە بە گوژمەی ( 371 ملیۆن و 550 هەزار دینار ) لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر جێبەجێ کراوە و کارەکانیشی بریتین لە:-

1- دروستکردنی گەراجی تایبەت بە وەستانی ئۆتۆمبێل و ئەنجامدانی هێڵکاری ئەندازەیی.
2- کڕین و دامەزراندنی کیلەری ساردکەرەوەی پێشکەوتوو بۆ باشترکردنی سیستەمی فێنککەرەوە لە ناو بەشەکانی نەخۆشخانەکەدا.