لە هەولێر... هەڵمەتێکی نەمامچاندن لە قوتابخانەیەک دەستی پێكرد

لە هەولێر... هەڵمەتێکی نەمامچاندن لە قوتابخانەیەک دەستی پێكرد

لە هەولێر...
هەڵمەتێکی نەمامچاندن لە قوتابخانەیەک دەستی پێكرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی2026.4.29، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەژێرناونیشانی " هوشیاری و كرداری ژینگەیی" هەڵمەتێکی نەمامچاندن لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە قوتابخانەی گرد مەندیلی بنەڕەتی تێکەڵاو لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

لە میانی بەڕێوەچوونی هەڵمەتەکەدا، كە لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر و بەڕێوەبەری پارک و باخچەکان و بەڕێوەبەری قوتابخانە و مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەكە ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە و جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام پاڵپشتی ئەو پڕۆژانە دەکات کە خزمەت بە ژینگە و تەندروستی نەوەکانی دواڕۆژ دەکەن.

هەروەها ئەو هەنگاوەی بە گرنگ و بایەخدار وەسف کرد و ئاماژەی بە ڕۆڵی کارای دار و درەخت و زیادكردنی سەوزاییدا لە دابینکردنی ژینگەیەکی پاک و تەندروست بۆ ناوەندەکانی خوێندن، کە کاریگەریەکی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر باشترکردنی کەشی فێربوون و پاراستنی ژینگەی شارەکە.