هەولێر... نمایشێکی تیپی هونەرە میللییەکان بەڕێوەچوو

هەولێر... نمایشێکی تیپی هونەرە میللییەکان بەڕێوەچوو

هەولێر...
نمایشێکی تیپی هونەرە میللییەکان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.4.29، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2، لە هۆڵی ڕۆشنبیری لە شاری هەولێری پایتەخت، لەڕێورسمێكی هونەریی، نمایشی تابلۆکانی "تیپی هونەرە میللییەکان" بەڕێوەچوو و خەڵاتی ڕێزلێنان پێشكەش بە ژمارەیەك هونەرمەند كرا.

لە ڕێورەسمەكەدا، کە بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و هونەرمەندان، ڕۆشنبیران و کلتووردۆستان ئامادەی بوون، چەندین تابلۆی هەڵپەڕکێی ڕەسەن و موزیکی فۆلکلۆری لەلایەن تیپی میللی هەولێر، تیپی مللی سریانی، تیپی میللی ڕۆژئاوا، پێشکەش کران و پاشان خەڵاتی ڕێزلێنان پێشكەش بە تیپە مللییەكان و چەند هونەرمەندێكی بە ئەزموونی ئەوبوارە كرا كە ساڵێنك خزمەتی هونەری میللی كوردیان كردووە.

لە پەراوێزی نمایشەکەدا، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و سەرجەم ئەندامانی تیپی هونەرە میللییەکان کرد بۆ ئەو ئاستە بەرز و ناوازە هونەرییەی کە لە تابلۆکاندا پێشکەشیان کرد. هەروەها پاڵپشتی و هاریكاری پارێزگای هەولێری بۆ تیپەکان و کارە هونەرییەکانیان دووپاتکردەوە و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن لە خزمەتکردنی زیاتری کلتووری ڕەسەنی کوردی، و ئاماژەی بەوەدا، کە ئەو تیپانە سامانێکی نیشتمانی و کلتوورین و، جێگەی بایەخی تایبەتی ئیدارەی شاری هەولێرن.

جێگەی باسە، ئەو تیپانە تەنها گروپێکی سەمای فۆلکلۆری نیین، بەڵکو ناسنامەیەکی کلتووری و مێژوویی كوردستانن و لە دەیان فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی لە وڵاتان بەشداریان کردووە و چەندین خەڵاتی ڕێزلێنان بەدەستهێناوە و بوونەتە قوتابخانەیەک بۆ پێگەیاندنی سەدان هونەرمەند لە بواری موزیک، دیزاینی جلوبەرگی کوردی و هونەری نمایش.