کارەکانی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای هەولێر - خەبات دەستی پێکردەوە
کارەکانی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای هەولێر - خەبات دەستی پێکردەوە
دوای وەستانێکی کاتی بەهۆی بارانبارین، بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی شۆفێران، جارێکی تر کارکردن لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی دووسایدی (هەولێر - خەبات) دەستی پێکردەوە.
ئەم پڕۆژەیە کە لە یەکتربڕی عەلوەی هەولێر تاوەکو بازگەی کۆنی کانی قڕژاڵە دەگرێتەوە، درێژییەکەی نزیکەی 5 پێنج کیلۆمەترە. کارەکانی پڕۆژەکە بە گوژمەی نزیکەی ( چوار ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار ) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
شایەنی باسە، ئەم ڕێگایە یەکێکە لە ڕێگا سەرەکی و ستراتیژییەکانی پارێزگای هەولێر و تەواوکردنی کاریگەرییەکی زۆری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی جەنجاڵی و پاراستنی سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان و گەشتیاران.