لە هەولێر.. تەرمی یاساناس و وەزیری پێشووی داد "شێروان حەیدەری" بەخاکسپێردرا

لە هەولێر.. تەرمی یاساناس و وەزیری پێشووی داد

لە هەولێر..
تەرمی یاساناس و وەزیری پێشووی داد "شێروان حەیدەری" بەخاکسپێردرا

ئێوارەی ئەمڕۆ، بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ژمارەیەک لە وەزیران، پارێزگاری هەولێر و پەرلەمانتاران و ئەندامانی سەرکردایەتی، بەرپرسی لقی2 و کۆمەڵێکی بەرچاو لە کەسایەتی و هاووڵاتیانی شاری هەولێر، مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی خوالێخۆشبێت (شێروان حەیدەری)، وەزیری پێشووی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی خولەکانی پێشووی پەرلەمان، بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا، نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پرسە و سەرەخۆشی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی گەیاندە بنەماڵە و کەسووکاری کۆچکردوو. هەروەها تیشکی خستە سەر ڕۆڵی گرنگی خوالێخۆشبێت وەک یەکێک لە یاساناسە لێهاتوو و بەتواناکانی کوردستان، کە لە سەرەتای دامەزراندنی پەرلەمانی کوردستانەوە جێدەستی لە داڕشتنی پڕۆژەیاساکاندا دیار بووە و هەمیشە بە پیشەییانە خزمەتی کردووە.