لە هەولێر.... ڕێوڕەسمی تایبەت بە بۆنەی " ڕۆژی کێڵگە " سازكرا
لە هەولێر....
ڕێوڕەسمی تایبەت بە بۆنەی " ڕۆژی کێڵگە " سازكرا
ئەمڕۆ سێشەممە 2026.5.5، بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی "ڕۆژی کێڵگە" ڕێوڕەسمێکی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی هەولێر سازکرا.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی، شارەزایانی کەرتی کشتوکاڵ و جوتیاران ئامادەی بوون، تیشک خرایە سەر گرنگی توێژینەوە زانستییەکان لە پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی و گونجاندنی جۆرەکانی گەنم و دانەوێڵە لەگەڵ کەشوهەوای ناوچەکە.
پارێزگاری هەولێر لە میانەی بەشداریکردنی لەو چالاکییەدا، دەستخۆشی لە تیمەکانی توێژینەوە کرد و جەختی لەوە کردەوە، کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر، بەردەوام پشتیوان و هاوکاری کەرتی کشتوکاڵ دەبن، وەک پایەیەکی سەرەکی بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک.
لەکۆتایشدا، بەشە جیاوازەکانی کێڵگە تاقیکارییەکانیان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە ئاگاداری دوایین ئەنجامی توێژینەوەکان و ئەو نموونە نوێیانەی دانەوێڵە بوون کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکە پەرەیان پێدراوە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لەلایەن جوتیارانەوە سوودیان لێ ببینرێت.