هەولێر …. نمایشی پەلەوەری جوانی ڕەسەنی کوردی
هەولێر ….
نمایشی پەلەوەری جوانی ڕەسەنی کوردی
ئێوارەی چوارشەممە رێکەوتی 6.5.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هەوادارانی بەخێوکردنی پەلەوەری جۆراو جۆر، لە لایەن رێکخراوی ڕەسەنی کوردی بۆ پەلەوەری جوانی نمایشێکی تایبەتی بۆ پەلەوەری جوانی لە ماڵی چاودێری بەساڵاچوانی هەولێر کردەوە، کە چەندین پەلەوەری ناوازەی ڕەسەنی جوانی کوردی نمایشکران…
ئامانج لەو فیستیڤاڵە وەک رێکخەرانی ئاماژەیان بۆ کرد، زیاتر ناساندنی ئەو پەلەوەرە جیاوازە ڕەسەنانەیە، کەوا تایبەتمەندو ناوازەن لە شاری هەولێرو هەرێمی کوردستان، لە هەمان کات پەرە بدرێت بەم جۆرە پەلەوەرانە و لە رێگەی زانستییەوە ژمارەیان زیاد بکرێ …
پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە رێکخەران کردو هانیدان بۆ زیاتر گرنگی دان بە پەلەوەری ناوازەو ڕەسەنی کوردی .