پارێزگاری هەولێر سەردانی بارەگای سەرەکی ئاکپارتی لە ئامەد دەکات

پارێزگاری هەولێر سەردانی بارەگای سەرەکی ئاکپارتی لە ئامەد دەکات

پارێزگاری هەولێر سەردانی بارەگای سەرەکی ئاکپارتی لە ئامەد دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.5.13، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئامادە و بەشداریکردنی لە "کۆڕبەندی ئاشتی و ئازادیی کۆمەڵایەتی"، سەردانی بارەگای سەرەکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) لە شاری ئامەد کرد و لەلایەن عومەر ئیلەر، سەرۆکی لقی ئامەدی ئاکپارتی و ژمارەیەکی دیكە لە بەرپرسان و ئەندامانی باڵای پارتەکەوە پێشوازی لێکرا.

لە دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و پەرەپێدانی هەماهەنگی هاوبەش کردەوە. هاوکات پرسی چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکان لەڕێگەی دیالۆگەوە تاوتوێ کرا و تیشک خرایە سەر ڕۆڵ و پێگەی پارتی ناوبراو لە ناوچەکەدا.