پارێزگاری هەولێر، سەردانی بارەگای پارتی گەلی کۆماری لە ئامەد کرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانی بارەگای پارتی گەلی کۆماری لە ئامەد کرد
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كەیدا بۆ ئامەد، چوارشەممە 2026.5.13، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌ردانی باره‌گای پارتی گەلی کۆماری ( جەهەپە )ی لە شاری ئامەد کرد و له‌لایه‌ن محمد به‌رق، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی جه‌هه‌په لە ئامەد، و سه‌زگین تانریكۆلو، په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌پە، پێشوازیی لێكرا.
لە دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان کردەوە و تاوتوێکردنی دەرفەتەکانی هاوکاری بازرگانی لەنێوان هەردوولادا کرا. هەروەها دووپات لەسەر گرنگی دەستپێشخەرییە ئاشتیخوازەکان بۆ سەقامگیری ناوچەکە کرایەوە.
لەلایەن خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر سوپاسی پێشوازی گەرمی بەرپرسانی جەهەپەی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە کارەکانیاندا. لە کۆتاییدا هەردوولا ئامادەیی خۆیان بۆ بەردەوامی دیدار و گۆڕینەوەی بیروڕاکان نیشاندا.