پارێزگاری هەولێر، لە ئامەد کارگەیەک بەسەردەکاتەوە
پارێزگاری هەولێر، لە ئامەد کارگەیەک بەسەردەکاتەوە
له چوارچێوهی سهردانه فهرمییهكهیدا بۆ ئامەد، چوارشەممە 2026.5.13، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە شاری ئامەد کارگەی "ژبەر" بۆ بەرهەمهێنانی جلوبەرگی بەسەرکردەوە.
لەم بەسەرکردنەوەیەدا، پارێزگاری هەولێر لە نزیکەوە لە هێڵەکانی بەرهەمهێنان و کوالێتی کارەکانی کارگەکەی کۆڵیەوە و دهستخۆشی لە بەڕێوەبەر و کارگێڕی و کارمەندانی کارگەکە کرد بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی کار و پێشکەشکردنی بەرهەمی ناوخۆیی فەرمی.
پارێزگاری هەولێر ئامادەیی پارێزگای هەولێری دەربڕی بۆ کارئاسانی و هاوکاری زیاتری نێوان وەبەرهێنەران و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پیشەسازی لە نێوان هەردوو لادا