پارێزگاری هەولێر سەردانی بارەگای سەرەکی (دەم پارتی) لە ئامەد دەکات

پارێزگاری هەولێر سەردانی بارەگای سەرەکی (دەم پارتی) لە ئامەد دەکات

پارێزگاری هەولێر سەردانی بارەگای سەرەکی (دەم پارتی) لە ئامەد دەکات

لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئامەد، چوارشەممە 2026.5.13، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی بارەگای سەرەکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە شاری ئامەد ( دیاربەکر ) کرد.

ئەم سەردانە لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە ( کۆڕبەندی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و ئازادی )دێت کە لە شاری ئامەد بەڕێوەدەچێت.

لە دیدارەکەدا، تیشک خرایە سەر بەشداریکردنی کارا لە پانێڵەکانی کۆڕبەندەکە بە مەبەستی چەسپاندنی دادپەروەری، سەروەری یاسا، و قووڵکردنەوەی بنەماکانی ئاشتی لە ناوچەکەدا.

هەروەها جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هەماهەنگییە فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی نێوان پارێزگای هەولێر و شارەوانی گەورەی ئامەدکرایەوە و دووپات لەسەر گرنگی گفتوگۆی بنیاتنەر و پێکەوەژیانی ئاشتیانە وەک تەنیا ڕێگەچارە بۆ سەقامگیری سیاسی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ناوچەکە بەگشتی کرایەوە.