پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە پارێزگاری نەجەف دەکات و ئامادەکاری بۆ قۆناغێکی نوێی هاوکاریی ئابووری و وەبەرهێنان دەکرێت

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە پارێزگاری نەجەف دەکات و ئامادەکاری بۆ قۆناغێکی نوێی هاوکاریی ئابووری و وەبەرهێنان دەکرێت

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە پارێزگاری نەجەف دەکات و ئامادەکاری بۆ قۆناغێکی نوێی هاوکاریی ئابووری و وەبەرهێنان دەکرێت

ئەمڕۆ سێشەممە 2026.5.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازی لە یووسف مەککی کناوی، پارێزگاری نەجەف و شاندێکی باڵای یاوەری کرد، کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف و بەرپرسانی ئیداریی ناوچەکە.

لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی شاندەکە، ئامادەیی تەواوی پارێزگای هەولێری نیشاندا بۆ پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوانیان لە بوارە جۆراجۆرەکاندا. جەختیشی لەسەر گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاندانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پەرەپێدانی سێکتەرە جیاجیاکان کردەوە.

لای خۆیەوە، پارێزگاری نەجەف ئامانجی سەردانەکەیانی بۆ پایتەختی هەرێمی کوردستان ڕوونکردەوە. سەرەڕای دەربڕینی سەرسامیی قووڵی خۆی بەو پێشکەوتنە گەورە و گەشەسەندنە شارستانییەی کە لە هەولێری پایتەختدا هاتۆتەدی، ئاماژەی بەوە کرد کە دەیانەوێت سوود لە پرۆسەی چاکسازی و ئەزموونی سەرکەوتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەربگرن، بەتایبەت لە کەرتەکانی شارسازی، وەبەرهێنان و گەشەپێدانی ژێرخاندا، هەروەها جەختی لە گرنگیی ئاڵوگۆڕی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و کاراکردنی ڕۆڵی کەرتی تایبەت لە نێوان هەردوو پارێزگادا کردەوە.

لە لایەنێکی تری دیدارەکەدا، پارێزگاری نەجەف بە فەرمی داوەتی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ سەردانیکردنی شاری نەجەف، بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە دەرفەتەکانی کار و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و. لای خۆشیەوە، پارێزگاری هەولێر بە خۆشحاڵییەوە بانگهێشتەکەی قبوڵ کرد.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامی دانوستانەکان و پێکهێنانی تیمە هونەرییە هاوبەشەکان، بە مەبەستی داڕشتنی نەخشەڕێگایەک بۆ هاوکاریی ئیداری و ئابووری کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییانی هەردوو پارێزگاکە بگەیەنێت.