هەولێر... کردنەوەی پێشانگایەکی تایبەتی خۆشنووسی لە ژووری بازرگانی

هەولێر... کردنەوەی پێشانگایەکی تایبەتی خۆشنووسی لە ژووری بازرگانی

هەولێر...
کردنەوەی پێشانگایەکی تایبەتی خۆشنووسی لە ژووری بازرگانی

ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.5.20، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2 و سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسان و پیاوانی کار و هونەر دۆستان، پێشانگایەکی تایبەتی خۆشنووسی بۆ هونەرمەند ( یحیی ابراهیم ئەربیلی ) لە ژێر ناونیشانی ( ئاشتی و پێکەوەژیان ) لە تەلاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر کرایەوە.

دوای کردنەوەی پێشانگاکەدا، پارێزگاری هەولێر لە نزیکەوە تابلۆکانی بەسەرکردەوە و دەستخۆشی لە هونەرمەند کرد بۆ خستنەڕووی کارەکانی، کە لە کەرەستە بەنرخەکانی وەک ئەڵماس، زێڕ و زیو دروستکراون و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم تابلۆیانە ڕەنگدانەوەی هاوسەنگییەکین لە نێوان جیهانی بازرگانی و داهێنانی هونەریدا، هاوکات پەیامی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بە جیهان نیشان دەدەن.