پارێزگاری هەولێر پێشانگایەکی شێوەکاری دەکاتەوە

پارێزگاری هەولێر پێشانگایەکی شێوەکاری دەکاتەوە

پارێزگاری هەولێر پێشانگایەکی شێوەکاری دەکاتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.5.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە گەلەریی شانەدەر، پێشانگایەکی شێوەکاریی تایبەتی بۆ هونەرمەند " بنار پیرداود " لەژێر ناونیشانی "ئاسمانی هەورە بەرزەکان" کردەوە.

لە ڕێورەسیمی کردنەوەی پێشانگاکەدا، کە سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان، ڕۆشنبیران و هونەردۆستان ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر بەشەکانی پێشانگاکەی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە تەماشای تابلۆ و بەرهەمە هونەرییەکانی کرد.

پاشان دەستخۆشی لە هونەرمەند کرد بۆ نمایشکردنی کارە جوانەکانی و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواست، هەروەها دووپاتی کردەوە کە پارێزگای هەولێر هەمیشە بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی بزووتنەوەی ڕۆشنبیری و هونەری و هاندانی بەھرەمەندان لە پێناو دەوڵەمەندکردنی کایەی کولتووری لە شارەکەدا.