چاڵ و شکستی چەندین شەقامی گشتی چاککرایەوەو قیڕتاوکرا
چاڵ و شکستی چەندین شەقامی گشتی چاککرایەوەو قیڕتاوکرا
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەردەوامی دەدات بە کار و پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان،" لەو چوارچێوەیەشدا لە ڕێگای هەر شەش بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی بە هەماهەنگی کارگەی قیڕی سەرۆکایەتی شارەوانی، هەڵمەتی قیڕتاوکردن و چاککردنەوەی کۆمەڵێک شەقامی تێکچوو لە شاری هەولێر ئەنجامدرا .
هەڵمەتی چاککردنەوەی چاڵ و شکستەکان بۆ باشترکردنی ڕێگاوبان و سەلامەتی هاوڵاتیان و شوفێران و هەروەها کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتووچۆیە لە شەقامەکانی شاری هەولێر .