یەکەمین فیستیڤاڵی (شاری توو بەرهەمە ناوخۆییەکانی شەقڵاوە )بەڕێوەچوو

یەکەمین فیستیڤاڵی  (شاری توو بەرهەمە ناوخۆییەکانی شەقڵاوە )بەڕێوەچوو

یەکەمین فیستیڤاڵی (شاری توو بەرهەمە ناوخۆییەکانی شەقڵاوە )بەڕێوەچوو

لە ژێر چاودێری و ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، هاورێ لەگەڵ عەتوان عەتوانی پارێزگاری بەغداو و قائیمقامی شەقڵاوە، بەرێوەبەرانی شەقڵاوەو ژمارەیەکی بەرچاو لە جوتیاران و پێشەوەران، ئێوارەی ئەمرۆ هەینی 19.6.2026 یەکەمین فیستیڤاڵی شاری توو تایبەت بە بەرهەمە خۆماڵییەکان لە شەقڵاوە بەڕێوەچوو.

ئەم فیستیڤاڵە کە تایبەت بوو بە نمایشکردنی بەروبوومە خۆماڵییەکانی وەک، توو، میوەجات، کەرەسە و شتومەکی کشتوکاڵی ، مەیدانێکی گونجاوی بۆ ناساندن و بازاڕکردنی بەرهەمە خۆماڵییەکانی جوتیاران دابین کرد.

لە وتەیەکدا، پارێزگاری هەولێر جەختی لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە فیستیڤاڵانە دەبنە پردێکی پەیوەندی لەنێوان جوتیاران و پسپۆڕانی بواری کشتوکاڵ، بۆ ئەوەی هەماهەنگی و کارئاسانی زیاتر بۆ جوتیاران دابین بکرێت و هەنگاوەکان بەرەو پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان ببرێن. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە پشتگیری لە بەرهەمە خۆماڵییەکان و فراوانکردنی بازاڕکردنیان، بەشێکی گرنگە لە سیاسەتی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی ئابووری و بەهێزکردنی بەرهەمهێنانی ناوخۆ.

ئامانجی سەرەکی لە ئەنجامدانی ئەم فیستیڤاڵە، پشتگیری کەرتی کشتوکاڵ، دۆزینەوەی دەرفەتی تازەی کارو بازاڕە بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکان و ناساندنی بەرهەمە خۆماڵییەکانی جوتیاران بە هاوڵاتیان بوو.

لە ماوەی فیستیڤاڵەکەدا، جوتیارانی شەقڵاوە ژمارەیەکی زۆر لە بەرهەمە جۆراوجۆرە خۆماڵییەکانیان نمایشکرد، کە لە نێوانیاندا تووی جۆراوجۆر، هەنگوین، پەنیر، ماست، تەماتە، خیار، ترێ، هەنجیر، زەیتون، هەنار، گوڵی سروشتی و چەندین بەرهەمی دیکە هەبوون، کە جێی سەرنجی ئامادەبووان بوون.