شەقڵاوە .. پارێزگاری هەولێر، هاوڕێی لەگەڵ پارێزگاری بەغدا، سەردانی بازاری شەقڵاوەیان کرد

شەقڵاوە .. پارێزگاری هەولێر، هاوڕێی لەگەڵ پارێزگاری بەغدا، سەردانی بازاری شەقڵاوەیان کرد

شەقڵاوە .. پارێزگاری هەولێر، هاوڕێی لەگەڵ پارێزگاری بەغدا، سەردانی بازاری شەقڵاوەیان کرد

ئەمشەو، هەینی 19.6.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، هاوڕێی لەگەڵ عەتوان عەتوانی پارێزگاری بەغدا، سەردانی بازاری شەقڵاوەیان کرد.

لە ماوەی ئەم سەردانەدا، میوانان لە نزیکەوە ئاگاداری دۆخی بازاڕ و جوڵەی بازرگانی بوون و لەگەڵ ژمارەیەک لە دوکانداران و هاووڵاتیان گفتوگۆیان کرد. هەروەها گوێیان لە بۆچوون و داواکارییەکانی خەڵکی ناوچەکە گرت و جەختیان لەسەر گرنگی پشتگیری چالاکییە ئابووری و بازرگانییەکان کرد.

ئومێد خۆشناو ئاماژەی بە گرنگی شەقڵاوە وەک یەکێک لە شارە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەولێر کرد و ڕایگەیاند کە هەوڵەکان بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری و ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ بوژانەوەی بازاری کاسبکاران و بەردەوام دەبێت.