سێ سەد دار لە گەڕەکی سەربەستی (32 پاڕک) چاندرا
سێ سەد دار لە گەڕەکی سەربەستی (32 پاڕک) چاندرا
لەگەڵ ئەنجامدانی پڕۆسەی لەناو بردنی گژو گیاو خاوێنکردنەوەی گۆڕەپان و ناو سەوزاییەکان لە پوش و پەڵاش و گیای ووشک بووی بەهاری، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بەردەوامە لە زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی شاری هەولێر و ڕەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست .
بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ شەممە 2026/6/20، سەرەڕای پشووی فەرمی فەرمانبەران، بەڵام لە پێناو خزمەتکردنی زیاتر و خێراکردنی هەنگاوەکانی کارکردن، لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، دەستکرا بە چاندنی 300 نەمام، لە جۆری دار سیسەم لە گەڕەکی سەربەستی (32 پاڕک) پێش قوتابخانەی عەبدوڵڵا شەریفی بنەڕەتی .