هەولێر .... کردنەوەی پێشانگای هاوینە بۆ بەروبومی خۆماڵی

هەولێر .... کردنەوەی پێشانگای هاوینە بۆ بەروبومی خۆماڵی

هەولێر ....
کردنەوەی پێشانگای هاوینە بۆ بەروبومی خۆماڵی

ئەمڕۆ شەممە 2026.6.20، بەئامەدەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ و بوژاندنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی، پێشانگای هاوینە بۆ بەروبومی خۆماڵی لە سەکۆی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بە شێوەیەکی فەرمی کرایەوە.

پێشانگاکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسان، وەبەرهێنەران و جوتیارانی نموونەیی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.

ئەم پێشانگایە بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی ڕاستەوخۆی جوتیاران و ڕەخساندنی بازاڕ بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان ئەنجام دەدرێت، لەپێناو پەرەپێدانی ئابووری نیشتمانی و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە بەرهەمی هاوردەکراو. هاوکات فرەچەشنی بەروبومی هاوینەی تەندروست و فرێش پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکات.

پێشانگاکە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لەسەریەک بەردەوام دەبێت، و دەرگای بەڕووی هەمواندا کراوەیە، کە تێیدا دەیان جوتیار و کۆمپانیای کشتوکاڵی ناوخۆیی بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن.

لە میانی مەراسیمی کردنەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی، ئەم پێشانگایەی بە دەرفەتێکی زێڕین بۆ نیشاندانی توانای ڕاستەقینەی کەرتی کشتوکاڵی کوردستان و حکومەت هەموو ئاسانکارییەک بۆ سەرخستنی کەرتی تایبەت و بەرهەمی نیشتمانی دەکات.