هەولێر .... ناساندنی پەرتووکی (جلوبەرگی کوردی)

هەولێر .... ناساندنی پەرتووکی (جلوبەرگی کوردی)

هەولێر ....
ناساندنی پەرتووکی (جلوبەرگی کوردی)

ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە 2026.6.22، بەئامادەبوونی زەعیم عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و ساسان عەونی، وەزیری شاراوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و چنار سەعد عەبدوڵڵا، یاریدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و زانای مەلاخالید، بەرپرسی لقی2 و سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی و ئاریان سەڵاحەدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و ئازاد حمەدئەمین، نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و ژمارەیەکی بەرچاوو لە ڕۆشنبیران، نووسەران، هونەرمەندان، لە ڕێوڕەسمێکدا لەژێرناونیشانی شکۆ و شانازی ناساندن و بڵاوكردنەوەی پەرتووکی ( جلوبەرگی کوردی ) كە لەلایەن "دەزگای یاد"ەوە ڕێکخرابوو بەڕێوەچوو.

لە رێورەسمەكەدا، تیشك خرایە سەر پەرتووکەکە وەک سەرچاوەیەکی گرنگی دۆکیۆمێنتاری، مێژوویی و ڕەسەنایەتی، و جۆراوجۆریی شێوازەکانی جلوبەرگی کوردی لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و کارەکە بە هەوڵێکی جیددی دادەنرا بۆ پاراستنی ئەم ناسنامە نەتەوەییە لە فەوتان و گواستنەوەی بۆ نەوەکانی داهاتوو.

پارێزگاری هەولێر، لەوتارێکدا وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیاران و ئامادەکارانی ئەم بەرهەمە، جەختی لەوە کردەوە کە پارێزگاریی هەولێر هەمیشە پاڵپشتی هه‌موو ئه‌و چالاكی و به‌رهه‌مه‌ كولتوورییانە دەکات کە خزمەت بە دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی کوردی و پاراستنی کەلەپووری نیشتمانی دەکەن.