پارێزگاری هەولێر سەردانی باوکی ڕۆژنامەنووسی کۆچکردوو (هەڵکەوت عەزیز) دەکات
پارێزگاری هەولێر سەردانی باوکی ڕۆژنامەنووسی کۆچکردوو (هەڵکەوت عەزیز) دەکات
ئەمشەو سێشەممە 2026.6.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، سەردانی نەخۆشخانەی کرد بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و دڵنیابوونەوە لە دۆخی تەندروستیی (مام عەزیز)، باوکی ڕۆژنامەنووسی کۆچکردوو و جوانەمەرگ (هەڵکەوت عەزیز).
لەو بەسەرکردنەوەیەدا، پارێزگاری هەولێر لە نزیکەوە لە ڕەوشی تەندروستیی مام عەزیزی پرسییەوە و هیوای زوو چاکبوونەوە و لەشساغی بۆ خواست.
لای خۆیانەوە، بنەماڵەی مام عەزیز سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیە و هاوسۆزی بەردەوامی پارێزگاری هەولێر دەربڕی.