هەولێر … لە سالیادی شەهید بوونی شێخ حسێن بەرزنجی دانەری ئاوازی سروودی ئەی رەقیب، فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری نمایشکرا
هەولێر …
لە سالیادی شەهید بوونی شێخ حسێن بەرزنجی دانەری ئاوازی سروودی ئەی رەقیب، فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری نمایشکرا
ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە رێکەوتی 24.6.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو د. سالار عوسمان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی و خانەوادەی شەهیدو ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆشنبیرو نوسەران، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی شێخ حسێن بەرزنجی، دانەری ئاوازی سروودی نیشتمانی «ئەی ڕەقیب»، فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری تایبەت بە ژیان و خەباتی نمایشکرد.
لە فیلمەکەدا، ڕۆڵ و کاریگەریی شێخ حسێن بەرزنجی لە خزمەتکردنی نەتەوەی کورد و بەشداریی لە پەرەپێدانی ئەدەبیاتی نیشتمانی خرایە ڕوو .
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی شێخ حسێن بەرزنجی، دانەری ئاوازی سروودی نیشتمانی «ئەی ڕەقیب»، فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری تایبەت بە ژیان و خەبات و بەرهەمە هونەرییەکانی نمایشکرد.
لە فیلمەکەدا، ڕۆڵ و کاریگەریی شێخ حسێن بەرزنجی لە خزمەتکردنی نەتەوەی کورد و بەشداریی لە پەرەپێدان و خزمەتی نیشتمانی دووپاتکرایەوە .