هەولێر .. دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی نەخۆشییەکانی دڵ بەرێوە چوو

 هەولێر .. دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی نەخۆشییەکانی دڵ بەرێوە چوو

هەولێر .. دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی نەخۆشییەکانی دڵ بەرێوە چوو

ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە، رێکەوتی 25.6.2026 بەبەشداری دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندورستی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، دکتۆر دلۆڤان محەمەد بەرێوەبەری گشتی تەندورستی هەولێر، دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی نەخۆشییەکانی دڵ بە بەهاوبەشی ژمارەیەک لە پسپۆڕان و پزیشکانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە هەولێر بەڕێوەچوو.

ئەم کۆنفرانسە بە مەبەستی گۆڕینەوەی ئەزموون و زانیارییە زانستییەکان لە بواری چارەسەری و پێشگیری نەخۆشییەکانی دڵ ڕێکخرا.

لە ماوەی کۆنفرانسەکەدا، توێژینەوە و وتاری زانستی لەسەر نوێترین پێشکەوتنە پزیشکییەکان بواری دڵ و شێوازەکانی دەستنیشانکردنی زوو، چارەسەری پێشکەوتوو و گرنگی ئاراستەکردنی ژیانی تەندروست پێشکەش دەکرێ.

لە وتارو توێژینەوەکان گرنگی هاوکاری نێوان ناوەندە تەندروستییەکان و دامەزراوە زانستییەکان دووپاتکرایەوە، ئەوەش بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و کەمکردنەوەی ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ .