هه‌ولێر ... پێشوازی له‌شاندێكی وه‌به‌رهێنی پۆڵۆنی كرا

هه‌ولێر ... پێشوازی له‌شاندێكی وه‌به‌رهێنی پۆڵۆنی كرا

هه‌ولێر ... پێشوازی له‌شاندێكی وه‌به‌رهێنی پۆڵۆنی كرا

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 28.6.2026 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی وەبەرهێنی پۆڵۆنی کرد، کە لە چەندین بواری ستراتیژیی، وه‌ك کشتوکاڵ، تەکنەلۆژیای نوێی کشتوکاڵی، پیشەسازی، گەشتوگوزار و بواری به‌رهه‌مهێنانی وزە، كار ده‌كه‌ن.

لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر باسی لە هەلومەرجی گونجاوی وەبەرهێنان لە پارێزگای هەولێر کرد و ئاماژەی بەوەدا، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاری و پشتیوانی پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی دابین دەکات، بەتایبەتی لە بوارەکانی کشتوکاڵی نوێ، پیشەسازی، وزەی پاک و پەرەپێدانی گەشتوگوزار.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌، ئەندامانی شاندەکە، ئامادەیی خۆیان بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان لەگەڵ پارێزگاری هەولێر دەربری، بەتایبەت لە بواری گرنگیدان بە كاری خزمەتگوزاری هاوبەشی و گواستنەوەی شارەزایی تەکنەلۆژیای نوێ.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوو لا پێویستی دروستکردنی دەرفەتی کاری نوێ و پشتگیری لە گەشەی ئابووریان دووپاتكرده‌وه‌ .