هەولێر … لە ساڵیادی کۆچی دواییدا، پیشەنگایەکی ئەرشیفی بۆ کارە هونەریەکانی جەلال بەیار کرایەوە

هەولێر … لە ساڵیادی کۆچی دواییدا، پیشەنگایەکی ئەرشیفی بۆ کارە هونەریەکانی جەلال بەیار کرایەوە

هەولێر … لە ساڵیادی کۆچی دواییدا، پیشەنگایەکی ئەرشیفی بۆ کارە هونەریەکانی جەلال بەیار کرایەوە

ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی 28.6.2026 لەژێر چاودێری پارێزگاری هەولێر، ئومێد خۆشناو، بەهەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی سینەماو شانۆ، لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، لە ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند جەلال بەیار، پیشەنگایەکی ئەرشیفی بۆ کارە هونەرییەکانی کرایەوە، کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هونەرمەندان، ڕۆشنبیران، و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەچوو.

پارێزگاری هەولێر، لە وتەیەکدا ئاماژەی بە شوێنی بەرزی جەلال بەیار لە مێژووی هونەر و ڕۆشنبیری کوردی کرد و وتی، بەرهەم و میراتی هونەری ئەو هونەرمەندە نەمرە هەمیشە جێگای شانازییە و بۆ نەوەکانی داهاتوو سەرچاوەی ئیلهام دەبێت.

ئومێد خۆشناو هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پاراستن و ناساندنی میراتی هونەرمەندانی گەورەی کورد، ئەرکێکی نەتەوەیی و ڕۆشنبیرییە و پێویستە هەموو دەزگا پەیوەندیدارەکان هاوکاری بکەن بۆ بەردەوامی ئەم هەوڵانە.

هونەرمەند جەلال بەیار، لە ساڵی ١٩٤٧ لەدایکبووە، لە ڕێکەوتی ٢٧ ی حوزەیرانی ٢٠١٢ کۆچی دوایی کردووە و لەدوای خۆیدا کۆمەڵێک بەرهەمی هونەری به‌جێهێشتووە.