هەولێر… لێژنەی چاودێریکردنی نرخ و کوالێتی بەنزین: بەردەوامی چاودێرییەکان و بەسەرکردنەوەی بەنزینخانەکان

هەولێر…  لێژنەی چاودێریکردنی نرخ و کوالێتی بەنزین: بەردەوامی چاودێرییەکان و بەسەرکردنەوەی  بەنزینخانەکان

هەولێر…

لێژنەی چاودێریکردنی نرخ و کوالێتی بەنزین: بەردەوامی چاودێرییەکان و بەسەرکردنەوەی بەنزینخانەکان

لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری دابەزاندنی نرخی بەنزین، شەوی شەمنە لەسەر یەکشەممە لێژنەی چاودێریکردنی نرخ و کوالێتی بەنزین بە سەرۆکایەتی عەقیدی پۆلیس نیهاد نەوزاد جەمال، بەردەوام بوون لە چاودێرییەکان و ژمارەیەک بەنزینخانەیان بە شەو بەسەرکردەوە.

لێژنەکە ئەو بەنزینخانانەی کە پابەند نەبوون بە نرخە دیاریکراوەکان بە توندی ئاگادار کردەوە و هۆشداریاندا کە هەر سەرپێچییەک لە داهاتوو ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی، سزای کارگێڕی و تەنانەت داخستنی شوێنی کار دەبێتەوە.

لێژنەکە دووپاتی کردەوە کە چاودێرییەکان بە شەوو رۆژ بەردەوام دەبن بۆ جێبەجێکردنی فەرمانە حکومییەکان، ڕێکخستنی بازاڕ و پاراستنی مافی هاووڵاتییان