هەولێر… بەخشینی بڕوانامەی خولی «بەرپرسیاریەتی یاسایی»ی سەنتەری تەکنەلۆجیا و ڕاهێنانی ئەوروپی (ETTC) بە قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر

هەولێر…  بەخشینی بڕوانامەی خولی «بەرپرسیاریەتی یاسایی»ی سەنتەری تەکنەلۆجیا و ڕاهێنانی ئەوروپی (ETTC) بە قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر

هەولێر…

بەخشینی بڕوانامەی خولی «بەرپرسیاریەتی یاسایی»ی سەنتەری تەکنەلۆجیا و ڕاهێنانی ئەوروپی (ETTC) بە قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ، دووشەممە 27.7.2026، بە ئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر، ڕێوڕەسمی بەخشینی بڕوانامەی خولی «بەرپرسیاریەتی یاسایی» بە قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکانی پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو. ئەم خولە لە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان پارێزگای هەولێر و سەنتەری تەکنەلۆجیا و ڕاهێنانی ئەوروپی (ETTC) ئەنجامدرا.

خولەکە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی توانای یاسایی و کارگێڕی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان، فراوانکردنی زانیارییان دەربارەی ئەرک و بەرپرسیارییە فەرمییەکان، و پەرەپێدانی لێهاتووییان لە جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییە حکومییەکان، لەلایەن سەنتەری ETTC بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری لە دیوانی پارێزگای هەولێر ڕێکخرابوو

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، جێگری پارێزگاری هەولێر بڕوانامەکانی بەشداری بەسەر قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکاندا دابەش کرد و هیوای به رده وامي وسەرکەوتنی بۆ خواستن .