هەولێر … مەراسمێک بە بۆنەی تێپەڕبوونی 100 ساڵ بەسەر سەرهەڵدانی هونەری شانۆ لە شاری سلێمانی بەرێوەچوو

هەولێر …   مەراسمێک بە بۆنەی تێپەڕبوونی 100 ساڵ بەسەر سەرهەڵدانی هونەری شانۆ لە شاری سلێمانی بەرێوەچوو

هەولێر …

مەراسمێک بە بۆنەی تێپەڕبوونی 100 ساڵ بەسەر سەرهەڵدانی هونەری شانۆ لە شاری سلێمانی بەرێوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ، دووشەممە 27.7.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، د. سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ژمارەیەک لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیران، دەزگای کەلتووری «یاد» و گۆڤاری «یەکەم چرا» بە بۆنەی تێپەڕبوونی ١٠٠ ساڵ بەسەر سەرهەڵدانی هونەری شانۆ لە شاری سلێمانی، مەراسیمێکی تایبەتیان لە سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەڵاحەددین ئەنجامدا.

لە ڕێوڕەسمەکەدا گرنگی هونەری شانۆ و ڕۆڵی کاریگەری لە پاراستن و گەشەپێدانی کەلتوور و ناسنامەی نەتەوەیی باس کرا، هەروەها ڕێزلێنان لە پێشەنگان و هونەرمەندانی شانۆی کوردی پێشکەشکرا کە لە ماوەی سەدەیەکدا بە بەرهەمی هونەرییان خزمەتی کەلتوور و هونەری کوردستانیان کردووە.

هەروەها جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە شانۆ یەکێکە لە گرنگترین پایەکانی ڕۆشنبیری و هۆشیاری کۆمەڵایەتی و پێویستە پشتگیری و بایەخی زیاتر پێ بدرێت بۆ بەردەوامبوونی گەشە و داهێنانی هونەری لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و شاری هەولێر بە تایبەتی .