پارێزگاری هەولێر پێشانگایەکی کاریکاتێری وەرزشی دەکاتەوە
پارێزگاری هەولێر پێشانگایەکی کاریکاتێری وەرزشی دەکاتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.8.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی ئاریان سەڵاحەدین، بریكاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و ژمارەیەکی بەرچاو لە وەرزشکاران، پێشەنگانی بواری وەرزش، هونەرمەندان و وەرزش دۆستان، پێشانگایەکی تایبەتی بۆ هونەری کاریکاتێری وەرزشی لە تەلاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش کردەوە.
پارێزگاری هەولێر، دوای بەسەركردنەوەی تابلۆكان، دەستخۆشی لە ڕێکخەران و هونەرمەندان کرد و دوپاتی كردەوە پارێزگای هەولێر هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری سەرجەم ئەو چالاکییە جۆراوجۆرانەیە کە پەیامی ئاشتی لەخۆدەگرن، ئاماژەی بەوەشدا کە وەرزش و هونەر تەواوكاری یەكترن بۆ نیشاندانی سیمای شارستانی هەر وڵاتێك.