پارێزگاری هەولێر سەردانی هونەرمەندی دێرین ( جەبار ئەحمەد ) لە نەخۆشخانە دەکات
پارێزگاری هەولێر سەردانی هونەرمەندی دێرین ( جەبار ئەحمەد ) لە نەخۆشخانە دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.8.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و هەواڵپرسین، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر بەیاوەرى د.دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، سەردانی هونەرمەندی ناودار و دێرینی بواری موزیک و گۆرانی ( جەبار ئەحمەد ئەربیلی) کرد، کە بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
لەو سەردانەدا، پارێزگاری هەولێر لە نزیکەوە لە ڕەوشی تەندروستی و قۆناغەکانی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی هونەرمەندی پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوە و لەشساغی بۆ خواست.
هەروەها ئامادەیی تەواوی پارێزگا و دامەزراوە تەندروستییەکانی نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی هەر جۆرە هاوکاری و کارئاسانییەک کە پێویست بێت بۆ باشترکردنی دۆخی تەندروستی ناوبراو.
لای خۆیانەوە، بنەماڵەکەی سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی پارێزگاری هەولێر کرد بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیە و بەردەوامی پاڵپشتییەکانی بۆ هونەرمەندان و خەمخۆری لە دۆخی ڕووناکبیرانی دێرین.