پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول
بەبۆنەی شەست و پێنجەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، ئەو مێژووە پڕ لە شانازی و سەروەرییەی گەلەکەمان، پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی " سەرۆک مەسعود بارزانی "، سەرکردایەتی سیاسی کوردستان، پێشمەرگە قارەمانەکان، خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و تەواوی خەڵکی کوردستان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەکەین.
شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتی باوكى نهتهوهى كورد و سهركردهى بزافى رزگاریخوازى كوردستان ( مەلا مستەفای بارزانی نەمر ) وەرچەرخانێکی مێژوویی و گەورە بوو لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا، ئەم شۆڕشە توانی سەرجەم چین و توێژەکان و پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان لەژێر یەک چەتر و بۆ یەک ئامانجی باڵا یەکبخات، کە ئەویش سەلماندنی ناسنامە و داکۆکیکردن بوو لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بەرامبەر بە ستەمکاری.
ئەمڕۆ کە لە سایەی خوێنی پاکی شەهیدان و خۆڕاگری پێشمەرگە دێرینەکان و دەستکەوتەکانی شۆڕشی ئەیلوولدا دەژین، دووپاتی دەکەینەوە کە وەک پارێزگای هەولێر، بەردەوام دەبین لەسەر پەیڕەکردنی ئەو ڕێبازە نەتەوەییە بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان، پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان، و ئاوەدانکردنەوەی زیاتری هەولێری پایتەخت.
لەبۆنەیەدا، سەری ڕێز و نەوزش بۆ سەرکردەی شۆڕش ( بارزانی نەمر ) و ( کاک ئیدریسی ) هەمیشە لەیاد و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دادەنوێنین.
شەکاوە و بەرز بێت ئاڵای کوردستان و پیرۆز بێت یادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
11ـی ئەیلوولی 2026