هەولێر … نمایشی ئۆتۆمبێلی وەرزشی کلاسیک و سەرنج راکێش
هەولێر …
نمایشی ئۆتۆمبێلی وەرزشی کلاسیک و سەرنج راکێش
ئەمڕۆ هەینی 11.9.2026، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، و بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە هەوادارو ئارەزوومەندانی ئۆتۆمبێل، نمایشی ئۆتۆمبێل وەرزشی کلاسیک و ماتۆرسکیل لە شاری بازرگانی ئارام بەڕێوەچوو.
لەو نمایشەدا کە ژمارەیەکی بەرچاوی هەوادارانی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان تێدا بەشداربوون، کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی وەرزشی جۆراوجۆر و کلاسیکی تایبەت بۆ سەرنجی بەشداربووانی ئەم بوارە پیشان دران و بووە مایەی خۆشحاڵی ئامادەبووان .