هەولێر ..... بەبەشداری نوێنەری سەرۆک مەسعود بارزانی، رۆژی نیشتمانیی کۆماری ئەرمینیا بەرێوەچوو
هەولێر .....
بەبەشداری نوێنەری سەرۆک مەسعود بارزانی، رۆژی نیشتمانیی کۆماری ئەرمینیا بەرێوەچوو
شەوی سێشەممە 2026.9.29، بەبەشداری نوێنەری سەرۆک مەسعود بارزانی، نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لەوەزیران و پارێزگاری هەولێر، و حیزب و لایەنە سیاسیەکان و دبلۆماتکاران و پیاوانی کارو پیاوانی ئاینی ئەرمەنی، مەسیحی، ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری ئەرمینیا بەرێوەچوو،کە لە لایەن کونسڵخانەی گشتیی ئەرمینیا لە هەولێر ڕێکخرابوو، .
لەپەراوێزی ڕێورەسمەكەدا، پیرۆزبایی ئاراستەی باڵیۆز، کونسڵی گشتی و ستافی کونسڵخانەکە و تەواوی ڕەوەندی ئەرمەنی لە هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییە مێژوویی و دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئەرمینیا کرایەوە.