هەزاران دار بۆ سەوزکردنی هەولێر دەچێنرێن
هەزاران دار بۆ سەوزکردنی هەولێر دەچێنرێن
بەیانی ئەمڕۆ، چوارشەممە 7.10.2026 تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان، دەستیان بە چاندنی سەدان دار لە جۆری سیسەم و ناروەند، لە شەقامی ٦٠مەتری و ژێر قەڵای هەولێر کرد.
بەپێی پلانی بەڕێوەبەرایەتی، تا کۆتایی مانگی ١٠ هەزاران دار لە شوێنە جیاوازەکانی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەچێنرێن، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی و جوانکاریی شاری هەولێر.
بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان جەخت دەکاتەوە کە بە هاوکاری هاوڵاتیان و ڕێکخراو و چالاکانی بواری ژینگە، هەنگاوی زیاتر بۆ فراوانکردنی سەوزایی لە تەواوی شاری هەولێر دەنرێت