ئاهەنگی ساڵڕۆژی بەرنامەی هاوکاری خێزان لە هەولێر بەڕێوەچوو

ئاهەنگی ساڵڕۆژی بەرنامەی هاوکاری خێزان لە هەولێر بەڕێوەچوو

ئاهەنگی ساڵڕۆژی بەرنامەی هاوکاری خێزان لە هەولێر بەڕێوەچوو

ئاهەنگی ساڵڕۆژی بەرنامەی هاوکاری خێزان (FAP)، بە ئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر، و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حیزبی و رێکخراوەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە7.10.2026 لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

بەرنامەی FAP لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا ڕۆڵێکی گرنگی لە پشتگیری کۆچبەرەکان و خێزانەکانیاندا هەبووە و لە پرۆسەی یەکگرتنەوەی خێزانەکان، بە تایبەتی ئەو خێزانانەی بەهۆی کۆچکردن، ململانێ و ئاوارەبوونەوە لێک جیا بوونەتەوە، خزمەتگوزاری و هاوکاریی پێویستیان پێشکەش کردوون .

ئەم بەرنامەیە بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پشتگیرییە بێبەرامبەرەکان بۆ کەسانی پێویستدار، لەوانە هاوکاری لە پرۆسەی داواکاری ڤیزە، پشتڕاستکردنەوەی بەڵگەنامەکان و بەڕێوەبردنی کەیسەکان بۆ سودمەندانی لاواز، بە مەبەستی یارمەتیدانیان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی گونجاو و ژیانێکی سەقامگیر.