هەولێر؛ بەڕێوەچوونی مەراسیمی جەژنی نەتەوەیی تورکمانی
هەولێر؛ بەڕێوەچوونی مەراسیمی جەژنی نەتەوەیی تورکمانی
بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی تورکمانی، بەرەی تورکمانی عێراق مەراسیمێکی پێشوازی لە ژمارەیەک لە میوانان و کەسایەتییەکان لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد.
لە چوارچێوەی ئەم مەراسیمەدا، هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەند، سەردانی ئۆفیسی بەرەی تورکمانی عێراقی کرد و بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی تورکمانی، پیرۆزبایی و پەیامی خۆشحاڵی ئاراستەی بەرپرسان و ئەندامانی بەرەی تورکمانی کرد.
لە بەرامبەردا، بەرپرسانی بەرەی تورکمانی عێراق سوپاسی سەردان و پیرۆزبایی جێگری پارێزگاری هەولێریان کرد و جەختیان لە گرنگی پێکەوەژیان، هاوبەشی و پاراستنی ڕۆحی هاوبەشی و هاوڕێیەتی نێوان پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.