ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری ئیتالیا لە هەولێر بەڕێوەچوو
ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری ئیتالیا لە هەولێر بەڕێوەچوو
شەوی، دووشەممە 9.11.2026، بە بەشداری نوێنەرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ژمارەیەک وەزیر، پارێزگاری هەولێر، نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکان، و کەسایەتییەکان، ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری ئیتالیا لە هەولێر بەڕێوەچوو.
ڕێوڕەسمەکە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتی کۆماری ئیتالیا لە هەولێر ساز کرا.
لەو بۆنەیەدا، پیرۆزبایی ڕۆژی نیشتمانی ئیتالیا ئاراستەی باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە عێراق و کونسوڵگەری گشتی ئیتالیا لە هەولێر کرا و جەخت لە گرنگی بەردەوامی پەیوەندییە دۆستانەکان و پەرەپێدانی هەماهەنگییە هاوبەشەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیتالیا کرایەوە.
شایەنی باسە ساڵانە لە هەمان بۆنەدا، لە شاری ڕۆما، سەرۆک کۆماری ئیتالیا بە دانانی تاجەگوڵینە لەسەر گۆڕی سەربازی نەناسراو، لە مۆنۆمێنتی (Altare della Patria)، یادی گیانبەختکردووانی ئیتالیا دەکاتەوە .