له‌ شاری هه‌ولێر چه‌ندین گه‌وره‌پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆ له‌ قۆناغی جێبه‌جێكردندان

له‌ شاری هه‌ولێر چه‌ندین گه‌وره‌پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆ له‌ قۆناغی جێبه‌جێكردندان

له‌ شاری هه‌ولێر چه‌ندین گه‌وره‌پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆ له‌ قۆناغی جێبه‌جێكردندان

-ته‌نیا له‌ دوو پڕۆژه ئاوه‌ڕۆیه‌كی سندووقی به‌ درێژایی 6500 مه‌تر و ئاوه‌ڕۆیه‌كی لووله‌یی به‌ درێژایی 35 هه‌زار مه‌تر جێبه‌جێ ده‌كرێن
له‌ به‌رده‌وامی پلانه‌كانی ڕێگریكردن له‌ ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو و كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی زیاده، ئێستا له‌ شاری هه‌ولێر چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئاوه‌ڕۆ له‌ قۆناغی جێبه‌جێكردندان، له‌نێویاندا ته‌نیا له‌ دوو گه‌وره‌پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی سندووقی به‌ درێژایی 6500 مه‌تر و ئاوه‌ڕۆیی لووله‌یی به‌ درێژایی 35 هه‌زار مه‌تر له‌ شاری هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێن.

گوژمه‌ی ئه‌و دوو پڕۆژه‌یه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دابین كراون‌ كه‌ له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئێستا له‌ قۆناغی جێبه‌جێكردان.

پرۆژه‌ی یه‌كه‌میان بریتییه‌ له‌ دروستكردنی ئاوه‌ڕۆیه‌كی لووله‌یی به‌ درێژایی 17 هه‌زار مه‌تر و ئاوه‌ڕۆیه‌كی سندووقی به‌ درێژایی 2 هه‌زار مه‌تر لە پڕۆژەی پەرەپێدانی شەقامی هەولێرـ قوشتەپە.

هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی دووه‌میان بریتییه‌ له‌ دروستكردنی ئاوه‌ڕۆیه‌كی لووله‌یی به‌ درێژایی زیاتر له‌ 17 هه‌زار مه‌تر و ئاوه‌ڕۆیه‌كی سندووقی به‌ درێژایی 4500 مه‌تر له‌ شه‌قامی 60مه‌تری له‌ نێوان 120مه‌تری و 150مه‌تریی هه‌ولێر.

له‌و دوو پڕۆژه‌یه‌دا به گشتی‌ به‌ درێژایی 35 هه‌زار مه‌تر ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی و 6500 مه‌تر ئاوه‌ڕۆی سندووقی جێبه‌جێ ده‌كرێت و‌ پڕۆژه‌كان كاریگه‌ریی زۆر باشیان له‌سه‌ر ڕێگریكردن له‌ مه‌ترسیی لافاو و كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی زیاد له‌و شوێنانه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌بێت.