کارکردن لە پرۆژەی دروستکردنی شەقامی ٦٠م لەنێوان
کارکردن لە پرۆژەی دروستکردنی شەقامی ٦٠م لەنێوان
ئارام و ئازادیی نوێ (لەنێوان شەقامی ١٢٠م و ١٥٠ م) بەردەوامە ، پێکهاتەی پڕۆژەکە بریتین لە دروستکردنی ئاوەڕۆی سەندوقی بە چاوە و قەبارەی جیاواز بەدرێژایی ٤،٤١٩ مەتر. درێژی وە دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی بە تیرەی جیاواز بەدرێژایی ١٧،٤٦٣مەتر. درێژی لەگەل دروستکردنی جۆگەی کراوە بە درێژایی ٣،٤٠٠ مەتر. درێژی
ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژی و گرنگەکانی ژێرخان بە مەبەستی رێگریکردن لە لافاو، ڕێکخستنی ئاڕاستەی باراناو و پاراستنی سەلامەتیی گشتی و موڵک و ماڵی هاوڵاتییان لە وەرزی بارانباریندا.