لێژنەی خەمڵاندنی زیانەکانی ئۆتۆمبێلەکان بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی
لێژنەی خەمڵاندنی زیانەکانی ئۆتۆمبێلەکان بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی
لێژنەی تایبەت بە خەمڵاندنی زیانەکانی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەهۆی بارانبارین و کۆبوونەوەی ئاوی بارانەوە زیانیان پێگەیشتووە، بەردەوامە لە تۆمارکردن و خەمڵاندنی زیانەکانی ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکان.
لێژنەکە پێکهاتووە لە کادری شارەزا، ئەندازیارانی میکانیک، نوێنەری بەشی یاسایی و پسپۆڕانی بەشی تەکنیکی ئۆتۆمبێل لە پارێزگای هەولێر، کە بە شێوەیەکی ورد و پیشەیی کارەکانی خەمڵاندنی زیانەکان ئەنجام دەدەن.
ئامانجی سەرەکیی لێژنەکە، دڵنیابوونەوە لە خەمڵاندنێکی ورد و دادپەروەرانەی زیانەکان و پاراستنی مافە یاساییەکانی هاووڵاتیانی زیانلێکەوتووە.
لێژنەکە بەردەوام دەبێت لە کارەکانی تا تەواوکردنی پرۆسەی تۆمارکردن و خەمڵاندنی هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەهۆی لافاو و بارانبارینەوە زیانیان پێگەیشتووە