قایمقامیەتی قەزای خەبات سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەرانی ئاوەڕۆ و ئاودێریی هەولێر دەکات

قایمقامیەتی قەزای خەبات سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەرانی ئاوەڕۆ و ئاودێریی هەولێر دەکات

قایمقامیەتی قەزای خەبات سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەرانی ئاوەڕۆ و ئاودێریی هەولێر دەکات

کوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەبات، بە ناوی خۆی، ئیدارەی قەزا و دانیشتووانی سنوورەکەوە، سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆی ئاراستەی بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، زەردەشت عەبدولخالق سەرسام، بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر، و ڕێبوار حەسەن، بەڕێوەبەری ئاودێریی هەولێر کرد.

ئەم سوپاس و پێزانینە بەرامبەر ڕۆڵ و هەوڵە بەردەوامەکانیان لە پشتیوانی و سەرخستنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و پاراستنی سنووری قەزای خەبات، بە تایبەتی لە ئامادەکارییەکانی پێش وەرزی بارانباری ئەمساڵ و لە ماوەی بارانبارینەکاندا، ئاراستە دەکرێت.

بەپێی ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە ڕاسپاردە و پشتیوانیی پارێزگاری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاوەڕۆ و ئاودێریی هەولێر بە دابینکردنی تیمە تەکنیکی و ئەندازیارییەکان و ئامێرەکانی کار، هاوکارییەکی بەردەوامیان لەگەڵ ئیدارەی قەزای خەبات کردووە؛ بۆ پاککردنەوەی تۆڕی ئاوەڕۆ، کەند و دۆڵ و ڕێڕەوەکانی ئاو و شوێنە پێویستەکان لە سەنتەری قەزا و تەواوی سنوورەکەدا.

قایمقامی قەزای خەبات هەروەها دەستخۆشی لە ماندووبوون و هەوڵەکانی سەرجەم تیمە ئەندازیاری و مەیدانییەکانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی کردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕۆڵێکی گرنگی لە پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیان، کەمکردنەوەی مەترسییەکانی کۆبوونەوەی ئاو و ڕێگریکردن لە دروستبوونی لافاو لە وەرزی بارانباریندا هەبووە.

لە کۆتاییدا، قایمقامی قەزای خەبات هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی زیاتر بۆ پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاوەڕۆ و ئاودێریی هەولێر خواستووە، لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیان و پەرەپێدانی زیاتر بە کەرتی خزمەتگوزاری.