هه‌ولێر.. كاركردن له پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاوه‌ڕۆ گه‌یشته قۆناغی كۆنترێتكردن
هه‌ولێر.. كاركردن له پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاوه‌ڕۆ گه‌یشته قۆناغی كۆنترێتكردن
ئەمڕۆ شه‌ممه، كاركردن له پڕۆژه‌ی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆیه‌ك له شاری هه‌ولێر گه‌یشته قۆناغی کۆنکریتکردنی بناغە (Lean Concrete) كه پڕۆژەیەکی ژێرخانی ئاوەڕۆیە و کاریگەریی مەترسیی لافاو کەم دەکاتەوە.
ئەم قۆناغەی پڕۆژه‌كه مەودای نێوان وێستگەی (Sta. 0+920) تاوەکوو وێستگەی (Sta. 1+100) بە درێژیی (١٨٠) مەتر لەخۆدەگرێت، وەک ئامادەکارییەکی سەرەکی بۆ قۆناغەکانی داهاتووی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.
جگه له‌م پڕۆژه‌یه، ئێستا چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌ی ئاوه‌ڕۆ له شاری هه‌ولێر له قۆناغی جێبه‌جێكردندان و كاریگه‌ریی زۆریان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی لافاو و كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی زیاده‌ی باران ده‌بێت.